جارێکی دیکە بە هیممەتێکی گشتی سەلماندمان کە دەتوانین کاریگەریمان هەبێت لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆمان و بە ئیرادەیەکی بەهێز گۆڕانکاری لە داهاتووماندا بکەین.

بەشداریی لە هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی هەر تاکێکە لە کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەکی هۆشیار لە رێگەی دەنگیەوە قسەی خۆی دەکات و داخوازییەکانی لەو رێگەیەوە بە هەڵبژاردنێکی ئاگایانە و هۆشیارانە داوا دەکات و بە خەمساردی و بێدەنگییەوە رێگە نادات چارەنووسی بە ئاقارێکی خراپدا بڕوات

لەبیرمان نەچێت هەمیشە و لە دووڕییانێکی سەخت و دژواردا کەسانێک هەن کە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن رێگای راست و دروست نیشان بدەن و دەرخەری ئەو راستیە بن کە رێبەرانن کە هەمیشە دەتوانن رۆڵی رزگارکەر بۆ کۆمەڵگەکەیان بگێڕن و رێگای راست و دروست نیشان بدەن.

لەچەند رۆژی رابردوو هەردوو بەڕێزان عەبدوڵڵا سۆهرابی و ئیقباڵ موحەممەدی دوو کەس لە نوێنەرانی پێشووی شاری مەریوان کە جێ دەستیان لە مەریوان و سەوڵاوا دیارە و ویڕای رەتکردنەوەی شیاویەتییان لەلایەن ئەنجوومەنی پاسەوانی دەستوور(شورای نگهبان)، بەڵام هەمیشە شیاویەتییان لای خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا پەسند کراوە، بەم سەرکەوتنەش دیسان لەلایەن خەڵکی مەریوانەوە دەنگیان پێدرایەوە، ئەوان رۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و ئەم سەرکەوتنەی کە ئێستا بەدەست هاتووە و دڵنیایشین لەمەو بەدوایش رۆڵێکی کاریگەریان دەبێت لە چاودێریکردنی ئەو نوێنەرەی کە بە پشتیوانی ئەوان و بە دەنگی بەڵێی مەریوان و سەوڵاوا دەچێتە پەرلەمانی ئێران

4 ساڵی داهاتوو بۆ شار و گوندەکانمان زۆر گرینگ دەبێت و بە هەڵبژاردنی ئەمجارەمان ئەوەمان گەیاند کە هەر نوێنەرێک لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکەکەیدا نەبێت بەوشێوەیە سزا دەدرێت و رێگەی پێنادرێت جارێکی دیکە ببێتە نوێنەرمان، بۆیە بەڕێز مەنسوور مورادی کە وەک نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا هەڵبژێردراوە دەبێت هەمیشەوە ئەوەی لە بەرچاو بێت کە "مەریوان و سەوڵاوا دوو شاری هەمیشە زیندوون و چاودێرێکی باشیشن".​

دیدگاهتان را بنویسید

بستن منو